13 hamin salyadi Kurdsat
له یادی 13 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی كوردساتدا و له هه‌نگاوێكی تری نوێی ئه‌م كه‌ناڵه، سه‌ردانكردن و گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتی و نه‌ته‌وایه‌تی و گیانی هاوكاری بوو بۆ سه‌رجه‌م رۆژنامه و رادیۆ و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی كوردستان. هه‌ربه‌م بۆنه‌یه‌وه من و چه‌ند هاوكارێكم له كه‌ناڵی كوردسات، سه‌ردانی به‌شێك له‌م ده‌زگایانه‌مان كرد و په‌یامی ئائشتی و نه‌ته‌وایه‌تی و گیانی هاوكاری كه‌ناڵی كوردساتمان پێببخشین. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له گشت هاوكارو هاوڕێیان و كارمه‌ندانی كه‌ناڵه خۆشه‌ویسته‌كه‌م ئه‌كه‌م، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و هاوڕێ خۆشه‌ویستانه‌م كه پێشتر له‌م كه‌ناڵه‌دا كاریان كردوه، هه‌روه‌ها سڵاو له گیانی پاكی ئه‌و هاوڕێیانه‌م ده‌كه‌م كه له ژیاندا نه‌ماون و سه‌رده‌مانێكی دورو درێژمان له كه‌ناڵی كوردسات پێكه‌وه برده سه‌ر.
له‌گه‌ڵ ڕێز‌و خۆشه‌ویستیم
سه‌وسه‌ن عومه‌ر
له‌گه‌ڵ ڕێز‌و خۆشه‌ویستیم
سه‌وسه‌ن عومه‌ر
Category
🗞
News