بزانە دۆڕاویت یا سەرکەوتوو

  • 6 years ago
کۆمەڵێک هەڵسوکەت هەیە کە تەنها لەو کەسانەدا هەیە کە هیچ متمانەیان بەخۆیان نییە و وەک کەسی فاشل و سەرنەکەوتوو لە ژیاندا دەردەکەون، زۆر جار خێزان هۆکارێکە بۆ سەرنەکەوتنی ڕۆڵەکانیان جا چ کچ بێت یاخود کوڕ، بەتایبەتی لە زۆرێک لە ناو خێزانی کوردەواریدا ئەمە بەدی دەکرێت، لە جێگەی ئەوەی هانی منداڵەکانیان بدرێت بۆ سەرکەوتن، بە پێچەوانەوە دەیان شکێننەوە، بۆ نمونە پێیان دەڵێن سەیرکە کوڕ یا کچی خەڵکی چۆنە وە یاخود بووە بەچی یاخود چەند دەوڵەمەندە یا چەند زیرەکە لە خوێندن بەڵام تۆ هیچ نیت ئەم شکانەوانە زۆر جار لەگەڵ کەسەکان دەمێننەوە وە هەمیشە پاڵنەر دەبێت بۆ ئەوەی کەسانی سەرکەوتویان لێ دروست نەبێت چونکە بڕوایان بە خۆیان نیە، لێرەدا ئێمە ئاماژە بە هەشت هەڵسوکەوتی سەرەکی دەکەین کە نیشاندەری ئەوەیە کە کەسێک سەرکەوتوو نیە...