هەستە شاراوەکانی خەڵک بزانە Know the Secrets and feelings of others

  • 6 years ago
بیست ئاسانکاری سایکۆلۆجی بۆ خویندنەوەی هەستی خەڵک
زۆر جار مرۆڤ حەز دەکا کە بەبێ ئەوەی کەسێک قسەیەک بکات ئەو بتوانێت بزانێت کەچی لە دڵدایەو هەستی چۆنە یاخود بیر لە چی دەکاتەوە. یەک فێڵی زۆر ئاسان هەیە کە وات لێ دەکات بتوانیت بزانی کە هاوڕێکەت یا خەڵکانی تر بیر لەچی دەکەنەوە و چیان لە دل دایە کە ساردویانەتەوە و دەری نابڕن، ئەویش لە ڕێگەی ئاماژەکانی جەستەی کەسەکەوە. زانست پێمان دەڵێت کە دەتوانین لە سەدا ٥٥ ی زانیاریەکان بەدەست بخەین لە کەسێکەوە بەبێ ئەوەی کە ئەو کەسە قسە بکات. ئەوەش تەنها لە ڕێگەی دموچاوی کەسەکەو، ئاماژەکانی کەسەکەو جەلەی جەستەی کەسەکەوە.

Recommended