له رۆژێكى وهكوئهمڕۆ واته له 19/6/1973 له حاجى ئۆمه‌ران چاوم به‌جیهانى شۆڕش و خه‌بات و كوردایه‌تى هه‌ڵێنا و ئه‌مڕؤ كه رۆژى له‌دایك بوونمه بۆمن زۆر جیاواز
- 6 years ago
له رۆژێكى وهكوئهمڕۆ واته له 19/6/1973 له حاجى ئۆمه‌ران چاوم به‌جیهانى شۆڕش و خه‌بات و كوردایه‌تى هه‌ڵێنا و ئه‌مڕؤ كه رۆژى له‌دایك بوونمه بۆمن زۆر جیاوازتره له یادى له‌دایك بوونم له ساڵانى پێشووتر و زۆر خۆشحاڵ و به‌خته‌وه‌رترم كه له‌جه‌ژنى له‌دایك بوونم دا له‌ناو برا پێشمه‌رگه قاره‌مان و هاوسه‌نگه‌ره‌كانم دا به‌رگرى له شه‌ڕه‌ف وكهڕامهتى هه‌موو چین و توێژه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ین , به‌بێ جیاوازى بیروراى سیاسى و فكرى و ئایینى و خاكى پیرۆزى كوردستانى ئازیزمان له تیرۆریستان و دووژمنانى ئه‌م نیشتیمانه خۆشه‌ویسته به‌گیان و رۆحمان ده‌پارێزین و موژده‌تان پێ ده‌ده‌ین كه سه‌ركه‌وتنى مه‌زن لهداهاتوویێكى نزیك به‌ڕێوه‌یه