لاهوڕ تاڵەبانی لەسەر ١٦ی ئۆکتۆبەر نهێنی ئاشکراکرد و هاتە دەنگ

  • 6 years ago
دیدارێكی تایبەت لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی
لاهور شێخ جەنگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، لەمیانەی دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان، ئاماژەی بەرەوشی شاری كەركوك و گرنگی بەشداریكردنی كەركوكییەكان لەدەنگداندا كردو رایگەیاند، كەركووكییەكان نیگەران نین، بەڵام راگەیاندنی لایەنێكی دیاری كراو كار لەسەر سایكۆلۆژیای كەركوكییەكان دەكەن، جەختیشیكردەوە كە لەرۆژانی پێش 16ی ئۆكتۆبەر خیانەتی نیشتمانی كرا، لەبارەی ئەو تۆمەت و پڕوپاگەندانەشی ئاراستەی یەكێتی دەكرێن بەوەی كە گوایە خیانەتی كردووە، لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند ئەگەر خیانەتمان بكردایە ئەو هەموو شەهیدەمان نە ئەدا

Recommended